Logo

زانستی وزە

01

لایەنەکانی پێشکەوتنی پیشەی وزە

زانستی وزە یەکێکە لە بەشە ستراتژیک و هەستیارەکان لە بواری ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق و پێشکەوتنی روو لەگەشەی ئابوری. لەو کاتەوەی یاسای بنەڕەتی نوێی وه‌ڵاتی عێراق (ساڵی 2005) بوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی بە فەرمی ناساند، بەرپرسانی ئەم سەربەخۆییە لە گرینگی ئەم بەشەی بازاڕ ئاگادار بوونەوە و لە بواری گەشەسەندنی ئابوریدا هەوڵیان دا.

بەشی وزە لە هەرێمی کوردستاندا رووبەڕووی ململانێی زێدەخوازانەیە. یەکەم پێویستی بە بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی ساڵانەی کارەبا لە بواری تەبابوون لەگەڵ پێداویستیە روولەگەشەکانی تردا هەیە. پێشبینی دەکرێ لە پێنج ساڵی داهاتوودا رێژەی گەشەی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵ بە ساڵ نزیکەی 30% بێت. بەڕۆژکردن و مۆدێرن کردنی تۆڕەکانی گواستنەوەی کۆن و درووست کردنی تۆڕە نوێیەکان ململانێیەکی تر دەبێ بۆ ئەم پیشەیە.

روانگە دووربینانە پێشکەشکراوەکان لە سەرەوە بۆ کۆمپانیاکان لە بەشی وزەدا داخوازییەک درووست دەکات. لە راستیدا هیچ هۆکارێک نابێتە بەربەست لە بەردەم ئامادەبوونی چالاکانەی کۆمپانیا پۆڵەندییەکان لەبەشی وزەی هەرێمی کوردستانی عێراق و لە ماوەی درێژتردا لە باشووری ئەم وه‌ڵاتەدا.

رێکخراوەکان و حیزبە هۆگرەکان لەم بارەوە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی چاوپێکەوتنەکە زانیاری وردتریان دەدرێتێ. تکایە فۆرمی درووست کردنی پەیوەندی(کە یارمەتیمان دەدات بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکە) پڕ بکەوە یاخود پەیوەندی بکە بە ئێمەوە.

نەوت و گازی سرووشتی

02

لایەنەکانی پێشکەوتنی پەیوەندیدار بە دەرهێنانی نەوتی خاو و گازی سرووشتییەوە

سەرەڕای ئەمە، سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەو مافەی بەوان داوە کە هەموو داهاتی هەڵکەوتوو لە هەناردەکردنی نەوتی خاو و گازی سروشتی لە پاشەکەوتەکانی نەوتی(هەڵکەوتوو لە ناوچەکەی خۆیاندا) پێیان بگات؛ ئەو پاشەکەوتانەی کە دەرهێنانیان دوای ساڵی 2006 دەستی پێکردووە یان دوای 2006 دۆزراونەتەوە. بە پشت بەستن بە یاسای بنەڕەتی نوێی وه‌ڵاتی عێراقەوە(2006) هەرێمی کوردستان ساڵانە دەبێتە خاوەن 17% لە داهاتەکانی هەناردەکردنی نەوتی وه‌ڵاتی عێراق کە لە بەرانبەردا بوددجەی بنەڕەتی باشووری کوردستانە. بەشانەی لە بازاڕ کە پەیوەندیان هەیە بە دۆزینەوەی نەوتی خاو و گازی سرووشتییەوە بۆ وه‌ڵاتی عێراق زۆر گرینگە، چوونکوو رێژەی داهاتی هەڵکەوتوو لە هەناردەکردنیان بەشی سەرەکی داهاتەکانی بوددجەی ئەم هەرێمەیە.

ململانێی هەنووکەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەناردەکردنی نەوتی خاو و گازی سرووشتییە بۆ بازاڕە جیهانیەکان لە رێگای دەروازەی کەنارە مەدیتەرانەییەکانی وه‌ڵاتی تورکیاوە. ئەم کارە چییەتییەکی سیاسی(بە هۆی پێویستی بە رێکەوتنە پێویستەکان لەگەڵ حکوومەتی بەغدا) و لەهەمان کاتداش تەکنیکی(رێژەی هەنووکەیی نزیکەی 300هەزار بەرمیل لە رۆژێکدایە کە لە داهاتوودا دەگاتە 2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا و لانی کەم 10ملیارمەتری موکوعەب گاز لە ساڵدا) هەیە.

روانگە دووربینانە پێشکەشکراوەکان لە سەرەوە بۆ کۆمپانیاکان لە بەشی وزەدا داخوازییەک درووست دەکات. لە راستیدا هیچ هۆکارێک نابێتە بەربەست لە بەردەم ئامادەبوونی چالاکانەی کۆمپانیا پۆڵەندییەکان لەبەشی وزەی هەرێمی کوردستانی عێراق و لە ماوەی درێژتردا لە باشووری ئەم وه‌ڵاتەدا.

رێکخراوەکان و حیزبە هۆگرەکان لەم بارەوە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی چاوپێکەوتنەکە زانیاری وردتریان دەدرێتێ. تکایە فۆرمی درووست کردنی پەیوەندی(کە یارمەتیمان دەدات بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکە)پڕ بکەوە یاخود پەیوەندی بکە بە ئێمەوە.

درووست کردن و پیشەکانی پەیوەندیدار

03

لایەنەکانی پێشکەوتنی درووست کردن و پیشەکانی پەیوەندیدار بەوە.

پیشەی درووستکراو کە بە شێوەی بەرفراوان ناسراوە، بەشێکە لە بازاڕ کە بەرپرسیارە لە درووستکردنی کەشی هەموولالێگرتنی ئێمە. شیاوە بزانین کە 80% بیناکانی دهۆک(بە نیو ملێۆن دانیشتووەوە)، سلێمانی(بە 1 ملێۆن و 894 هەزار دانیشتووەوە) و هەولێر (بە 1 ملێۆن و 134 هەزار دانیشتوەوە)دوای ساڵی 2006 درووست کران، کە لە راستیدا هەشت ساڵی ئەم دواییەیە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان خوازاری مانەوەی ئاستێکی بەرزە لە پێشکەوتنی روولەگەشە لە پیشەی بیناسازیدا و پێی خۆشی لە بوارەکانی خوارەوەدا سەرمایەگوزاری بکات:

شیاوی باسە کە پیشەی بیناسازی جیا لە بابەتە باسکراوەکان داخوازی بۆ هەموو مادەکان و کەلوپەلەکان، لە مادە سەرەکییەکانەوە وەکوو چیمەنتۆ و پۆڵا بگرە تاکوو مادە و کەلوپەلە پێویستەکان بۆ دامەزراندن و دابین کردنی ئێلکتریسیتە و تەواوکردنی کارەکان و کەلوپەلی ناوماڵی کۆتایی هەیە.

رێکخراوەکان و حیزبە هۆگرەکان لەم بارەوە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی چاوپێکەوتنەکە زانیاری وردتریان دەدرێتێ. تکایە فۆرمی درووست کردنی پەیوەندی(کە یارمەتیمان دەدات بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکە)پڕ بکەوە یاخود پەیوەندی بکە بە ئێمەوە.

کەلوپەلی پەروەردە

04

لایەنەکانی پێشکەوتنی پیشەی پەروەردە

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارە لەم بابەتە کە ماننەوەی روولەگەشەی ئەم سەربەخۆییە بەستراوە بە شارەزایی درووستکردنی بەشە کلیلییەکانی ئابوری وەکوو وزە، دەرهێنانی نەوتی خاو و گازی سرووشتی، بیناسازی، پزیشکی یان کشت و کاڵ و پەروەردەکردنی بەرهەمە کشت و کاڵییەکان بە شێوەی سەربەخۆ. روون و ئاشکرایە کە لە ساڵی 2005 کە ئەم هەرێمە سەربەخۆیی خۆی وەدەست هێناوە، بە رێژەی پێویست فەرمانبەر و کرێکاری خوێنەوار و کارامە نیە کە بتوانن وەڵامدەری ململانێ باسکراوەکان لە لایەن سەرکردە کوردەکانەوە بن. ئەم دەرفەتەی پێشکەوتنی بەشی پەروەردە، ئەویش لە بواری پەروەردە پێشکەوتنەکاندا بکاتە پێویستەیەک.

 

یەکێک لە رێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەی گشتی لە کۆمەڵگای کوردستاندا هاوکاری ئابوری لەلایەن حکوومەتەوە بەو کەسانەیە کە پێیان خۆشە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق بخوێنن. ئەمە دەرفەتێکە بۆ زانکۆ پۆڵەندییەکان کە خوێندکارەکانی ژێر ماستەر، ماستەر و سەرەوەی ماستەر وەرگرن.

 

بەو زانکۆیانەی کە پێیان خۆشە لەم بوارەدا هاوکاری بکەن،لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی چاوپێکەوتنەکەدا زانیاری وردتریان دەدرێتێ. تکایە فۆرمی درووست کردنی پەیوەندی(کە یارمەتیمان دەدات بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکە) پڕ بکەوە یاخود پەیوەندی بکە بە ئێمەوە.

پزیشکی

05

لایەنەکانی پێشکەوتنی پیشەی پزیشکی

 

لەو کاتەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق سەربەخۆیی تەواوی لە ساڵی 2005دا وەدەست هێنا، دابین کردنی شیاوی دەستپێڕاگەیشتنی تەواو بە خزمەتگوزارییە تەندرووستییە پزیشکییەکان بۆتە لەسەرترییەک بۆ بەرپرسانی هەرێمەکە.ئەم بەرنامەی زێدەخوازییانەی لەگەڵ سەختییەکەیدا بابەتەکانی بنەڕەتی و پەیوەندیداری زۆری بۆ جێبەجێ کردن درووست کردووە کە دەبێتە هۆی درووستکردنی دەرفەتی زۆری بازرگانی. بۆ بابەتە بنەڕەتییەکانی وەکوو:

 

بەو کەس(پزیشکەکان، پەرستارەکان، پسپۆڕەکان) و کۆمپانیایانەی پێیان خۆشە لەم بوارەدا هاوکاری بکەن،لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی چاوپێکەوتنەکەدا زانیاری وردتریان دەدرێتێ. تکایە فۆرمی درووست کردنی پەیوەندی(کە یارمەتیمان دەدات بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکە) پڕ بکەوە یاخود پەیوەندی بکە بە ئێمەوە.

ئەگەرەکانی تر

06

ئەگەرەکانی تر

لەو کاتەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق سەربەخۆیی تەواوی لە ساڵی 2005دا وەدەست هێناوە، حکوومەت دەستی کردووە بە سیستەمێکی ئابوری نوێ. سەرمایەگوزاری لەم سیستەمەدا لەسەربنەمای داهاتی وەدەست هاتوو لە دەرهێنانی نەوتی خاو و گازی سرووشتییە. شایانی باسە کە دەستەواژەی « سیستەمی نوێی ئابوری» بە واتای درووستکردنی ئابوری هەرێمی «لە سفرەوە»یە. ئەم هەلومەرجە دەرفەتی بازرگانی سەرنجڕاکێشی زۆری درووست کردووە و بە شێوەیەک هاوشێوەی ئەو هەلومەرجەیە کە دوای شۆڕشی ئابوری لە وه‌ڵاتی پۆڵەندا لە ساڵی 1989روویدا.

بەو کۆمپانیای سەرمایەگوزاری و سەرمایەگوزارە سەربەخۆیانەی کە پێیان خۆش بێ، لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی چاوپێکەوتنەکەدا زانیاری وردتریان دەدرێتێ. تکایە فۆرمی درووست کردنی پەیوەندی(کە یارمەتیمان دەدات بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکە) پڕ بکەوە یاخود پەیوەندی بکە بە ئێمەوە.

دیدەن



POLSYNERGY Sp. z o.o.

ul.Lopianowa 14 , 61-680 Poznan
NIP 972-124-73-85
REGON 302609724
KRS 0000490877


tel. + 48 517 27 50 44 - پۆڵەندا
tel. +48 517 27 50 33 - پۆڵەندا, زمانی عەرەبی
tel. +964 750 70 19 730 - زمانی عەرەبی
e-mail office@polsynergy.pl