پێشنیاری هاوکاری بۆ کۆمپانیا پۆله‌ندیه‌کان
ده‌قی پێشکه‌شکراو:
پێشنیاری هاوکاری ئێمه بۆ ئه‌و کۆمپانیانه‌یه که ده‌یانه‌وێت له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا هاوکاریمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن:
ئێمه ئاماده‌ین بۆ هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ کۆمپانیا چالاکه‌کان له پیشه جۆربه‌جۆره‌کاندا.
هه‌نگاوی یه‌که‌م
پۆل سینێرجی ده‌یهه‌وێت ئاگادار بێت له چاوه‌ڕوانی و داخوازییه‌کانی ئێوه له ئاماده‌بوونی ئابووری له بازاڕه‌کانی عێراقدا.
وه‌کوو هه‌نگاوی یه‌که‌م به مه‌به‌ستی هاوکاری، چاوپێکه‌وتنێک رێ ده‌خرێت و پێخۆشحاڵ ده‌بین که له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به بازاڕه‌کانی عێراق به هاوبه‌شی دابندرێت (به خۆڕایی) و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کان و خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئێوه ئاشنا ببین.
تکایه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه یان فۆرمی په‌یوه‌ندی کردن به ئێمه بۆ نوێنه‌رمان پڕ بکه‌وه که بۆ رێکه‌وت و کاتی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێوه پلان دابنێت.
پێشنیاری هاوکاری بۆ کۆمپانیا عێراقییه‌کان و کۆمپانیاکانی ناوچه
له کۆمپانیاکان و که‌سانێک که له عێراق یان وه‌ڵاتانی تری ناوچه‌دان بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ ئێمه پێشوازییان لێ ده‌کرێت. پێشنیاری ئێمه بۆ ئه‌م که‌سانه‌ی خواره‌وه‌یه:
-
کۆمپانیا عێراقییه‌کان که به دوای هاوکارانی چالاک له وه‌ڵاتی پۆله‌نده‌وه‌ن له‌م پیشه‌سازییانه‌دا.
-
زانستی په‌یوه‌ندیدار به وزه
-
پزیشکی
-
خانووسازی و درووست‌کردنی پیشه‌یی
-
پلاندارێژی خانووه‌کانی نیشته‌نی، بیناکانی بازرگانی و کۆمه‌ڵه خانووی په‌یوه‌ندیدار به پیشه
-
خوێندنی باڵا
کۆمپانیا پۆله‌ندییه‌کان و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی که پۆل سینێرجی هه‌یه‌تی پێیان خۆشه و ده‌یانه‌وێت که کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیانه که له عێراق و دیکه‌ی وه‌ڵاتانی ناوچه کار ده‌که‌ن له ئه‌ستۆ بگرن.
-
کۆمپانیا عێراقییه‌کان که به شوێن رێگاچاره‌سه‌ره ته‌کنیکییه‌کان و هاورێی کارین که له پیشه‌سازیگه‌لێکدا چالاکن که ناویان له لیسته‌ی سه‌ره‌وه‌دا (1) نه‌هاتووه.
پۆل سینێرجی پاش ئاگاداربوونه‌وه له پێداویستییه‌کانی ئێوه، ئێوه بۆ ئه‌و کۆمپانیانه ده‌نێرێت که له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانتاندا گونجاون.
-
کۆمپانیا عێراقییه‌کانی ئاره‌زوومه‌ندی نێوه‌وه‌هێنانی به‌رهه‌مه پۆله‌ندییه‌کان وه‌ک خۆراک، ماده کیمیاییه‌کان، که‌ره‌سته‌ی ئارایشت یان ده‌وا له نێوان کۆمپانیاکانی تر.
دامه‌زرێنه‌رانی ئاره‌زوومه‌ند و بایه‌خپێده‌ر له بواری نێوه‌وه‌هێنان له پۆله‌ند به شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ده‌درێن به پیشه‌گه‌رانه‌وه.
به‌رهه‌مه پۆله‌ندییه‌کان بۆ چۆنیه‌تی(کواڵیتی) ئه‌ورووپایی و نرخی ماقووڵ و گونجاو گه‌ره‌نتی کراون.
-
که‌سانێک که ئاره‌زوومه‌ندی خوێندن له وه‌لاتی پۆله‌ندن.
ئه‌و زانکۆیانه‌ی که پێیان خۆشه له وه‌ڵاتی عێراقه‌وه خوێندکار وه‌ربگرن له به‌شی فێرکاریدا به ریز هێنراون.
هه‌نگاوی یه‌که‌م
ئێمه کاتی چاوپێکه‌وتنێک له ماوه‌ی خولی دواتری ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری پۆل سینێرجی له هه‌ولێر پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
نزیک‌ترین به‌رواری گونجاو بۆ ئه‌م چاوپێکه‌وتنه…………………………………. یه.
تکایه فۆرمی په‌یوه‌ندی کردنی دانراو له خواره‌وه که به پێی ئه‌رکێک که هه‌مانه رێگه‌مان پێده‌دات بۆ ئاماده‌کردنی کاتێکی چاوپێکه‌وتن، پڕ بکه‌وه.